نهبهز ئازاد محمدئهمین؛ محمد عبدالله كاكهسوور
پوخته
لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەم، ڕۆڵی سیاسی جەمال نەبەز لە بازنەی ڕێبازی سێیەم وەک هزری سیاسیی ...
زیاتر بخوێنەوە
لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەم، ڕۆڵی سیاسی جەمال نەبەز لە بازنەی ڕێبازی سێیەم وەک هزری سیاسیی دەرکەوتووە، لە دوای شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨، بە هۆی هاتنەکایەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە عێراق و کوردستاندا، ڕێبازی سێیەم فۆرمی سیاسەتی لە باری تیۆریەوە گۆڕی بۆ باری پراکتیک، جەمال نەبەز لەسەر بنەمای هزری سیاسی ڕێبازی سێیەم، لەگەڵ چەند هاوبیرێکیدا کۆمەڵەیەکیان بەناوی کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتی کورد (کاژیک) لە ١٤/٤/١٩٥٩ دامەزراند، زۆری نەبرد ڕێبازە هزری و فەلسەفییەکەیان لە کتێبێکدا بەناوی (کاژیکنامە) خستەڕوو. پاش جێهێشتنی وڵات لە ساڵی ١٩٦٢دا، دواتر لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو، لە ساڵانی (١٩٦٢-١٩٧5) لە کاری سیاسیی و بڵاوکردنەوەی ڕێبازی کاژیک بەردەوام بوو، لە هەمان کاتدا لە چوارچێوەی ڕێکخراوە خوێندکارییەکاندا کە خۆی دایمەزراندبوو، کار و چالاکی سیاسیی و ڕۆشنبیری دەکرد.
گریمانە و پرسیاری توێژینەوەکەش تەرخان کراوە بۆ خستنەڕوی ڕۆڵى سیاسىی جەمال نەبەز، لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەشدا وەڵامی چەن پرسیارێکی مێژویی دراوەتەوە وەک: ئایا ڕێبازی سێیەم وەک هزرێکی سیاسی، جیاواز بووە لەگەڵ (پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی شیوعی عێراق)؟ ڕۆڵی جەمال نەبەز لە ڕێبازی سێیەمدا چی بووە؟ جەمال نەبەز وەک دامەزرێنەری کاژیک چ ڕۆڵێکی هەبووە لەو کۆمەیەدا؟ هۆکار و چۆنێتی دامەزراندنی هەردو ڕێکخراوی (یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا- نوکسە و ڕێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپا-سۆکسە) خراوەتە ڕو، کاریگەرییان چی بووە لە نێو ڕێکخراوە خوێنکارییەکاندا؟